جبووری: پڕۆژەیاسای بودجە نادەستوورییە و رەتیدەکەینەوە


نەتەوە  |   15:04:40 2018-02-12  |   (953) جار خوێندراوەتەوە

سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2018ی عیراق ره‌تده‌كاته‌وه‌ و سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ش رایده‌گه‌یه‌نێت: په‌رله‌مانی عیراق بڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران په‌سه‌ند ناكات.
A+    A-

 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 12ی شوبات له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند "ره‌شنوسی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2018ی عێراق نایاسایی و ناده‌ستورییه‌و ره‌تیده‌كینه‌وه‌.


ناوبراو وتیشی: "هاتنی بودجه‌ بۆ په‌رله‌مان له‌ماوه‌ی ده‌ستوری خۆی 49 رۆژ دواكه‌وت، هه‌روه‌ها پێداویستییه‌ یاسایی و ده‌ستورییه‌كانی پڕنه‌كردۆته‌وه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "داواده‌كه‌ین كه‌ بڕی 20% بۆ دابینكردنی شایسته‌كانی پارێزگا به‌رهه‌مهێنه‌ره‌كانی نه‌وت ته‌رخانبكرێت".


ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، خه‌ڵكی پارێزگا ئازادكراوه‌كان داوا ده‌كه‌ن قه‌رزیان پێبدرێت و موچه‌ كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانیان بۆ خه‌رجبكرێت.


وتیشی:"مشتومڕو ناكۆكی له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2018 هه‌یه‌و فراكسیۆنه‌ كوردستانیه‌كان و نوێنه‌رانی سوننه‌ تێبینییان له‌سه‌ر هه‌یه‌و ئاماده‌نین له‌ په‌رله‌مان ده‌نگی پێبده‌ن، ته‌نانه‌ت فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان به‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی پشكی هه‌رێمه‌كه‌یان بۆ (12,67%) كۆبوونه‌وه‌كانی تایبه‌ت به‌ بودجه‌ بایكۆت ده‌كه‌ن".


جبوری هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌كان سه‌رنجی زۆریان له‌سه‌ر بودجه‌ی 2018 خسته‌ڕوو، به‌تایبه‌ت خه‌رجركردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و شایسته‌كانی جوتیاران، هه‌روه‌ها چاوخشانه‌وه‌ به‌ خه‌رجییه‌كانی هه‌رێم، به‌ڵام هه‌مواركردنه‌ تازه‌كه‌ی كه‌ حكومه‌تی عێراق له‌بودجه‌دا كردوویه‌تی هیچ خواستێكی فراكسیۆنه‌ ناڕازییه‌كانی له‌خۆنه‌گرتووه‌، ئه‌و پرۆژه‌یه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو په‌رله‌مان وه‌ریگرت، هیچ گۆڕانكارییه‌كی له‌خۆی نه‌گرتبوو كه‌ فراكسیۆنه‌كان پێشكه‌شیان كردبوو".


جه‌ختیشیكرده‌وه‌، ئاراسته‌ی په‌رله‌مان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ پێویستی لێبڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌سه‌رچووه‌، دوپاتیشیكرده‌وه‌، "سوورین له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی ته‌وافوق له‌سه‌ر بودجه‌ له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا".
















زۆرترین بینراوەکان