زیانێكی مه‌ترسیداری گۆشتی ماسی بۆسه‌ر ته‌ندروستی ئاشكراكرا


نەتەوە  |   13:54:42 2018-02-12  |   (1,574) جار خوێندراوەتەوە

زانایان گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌و ئه‌نجامه‌ی، "كه‌ خواردنی گۆشت و ماسی هۆكارن بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی گرێگانی شێرپه‌نجه‌ به‌ناو له‌شی توشبودا.
A+    A-

 

زانایانی زانكۆی كامبریدج دوای توێژینه‌وه‌یه‌ك كه‌له‌سه‌ر مشك ئه‌نجامیاندا گه‌یشتن به‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ كه‌مبونه‌وه‌ی رێژه‌ی ئیسپاراجین، كه‌ به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌م له‌ ناو زینده‌وه‌ره‌ ئاویه‌كان و گۆشت و مریشكدا هه‌یه‌ وا له‌ گرێی شێرپه‌نجه‌ ده‌كات بڵاوببێته‌وه‌.


ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌،ئه‌وانه‌ی توشی شێرپه‌نجه‌ ده‌بن به‌ گرێ سه‌ره‌كیه‌كه‌ نامرن به‌ڵكو به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی وه‌رمه‌كه‌وه‌و گوازرانه‌وه‌ی بۆ به‌شه‌كانی تری له‌ش گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.


لای خۆشیه‌وه‌ پرۆفیسۆر گریگ هانون رایگه‌یاندوه‌، ئێمه‌ ده‌توانین له‌وه‌ تێبگه‌ین كه‌نه‌خۆشی توشبوو به‌ شێرپه‌نجه‌ به‌هۆی گرێی نه‌خۆشیه‌كه‌وه‌ نامرن، به‌ڵكو به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌وه‌ ده‌مرن و به‌پێی لێكۆڵینه‌وه‌ش بۆمان ده‌ركه‌وتوه‌ به‌ ڕێكخستنی سیسته‌می خۆراكی ده‌توانین رێگا له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه‌ بگرین.


هه‌روه‌ها ناوه‌ندی لێكۆڵینه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌ له‌ به‌ریتانیا رایگه‌یاندوه‌: هه‌تا ئێستا به‌ دروستی ناتوانرێت ئه‌و خواردنانه‌ دیاری بكرێن، كه‌ رێگری له‌ بڵاوبونه‌وه‌ی شێرپه‌نجه‌ ده‌گرن بۆیه‌ پێویسته‌ نه‌خۆشی توشبوو له‌ژێر رێنمایی پزیشك خواردن رابگرێت.
 
















زۆرترین بینراوەکان