كۆتایی ئه‌یلولی درامای لێم ببوره‌ به‌مشێوه‌یه‌ ده‌بێت


نەتەوە  |   11:53:55 2018-02-12  |   (2,623) جار خوێندراوەتەوە

ئەیلولی درامای "لێم ببورە" لە دراماکە دوردەکەوێتەوە و رۆڵەکەی بەوە تەواو دەبێت کە ئیفیلیج دەبێت و دەچێتە ئەمریکا.
A+    A-

 

دوای ئه‌وه‌ی ئاشکرا دەبێت فەریدە خوشکییه‌تی، ئەیلول هەست بە تاوانەکانی خۆی دەکات و لە رووداوەکانی ئەڵقەی کۆتایی وەرزەکانی داهاتووی دراماکە توشی رووداوی هاتووچۆ دەبێت و ئۆتۆمبێلێک لێیدەدات ئیفلیج ده‌بێت، پاشان هاوسەرگیری لەگەڵ کوڕێک دەکات، کە تازە دێتە نێو دراماکە و گەردەن ئازایی لە هەمووان دەکات و شارەکە بەجێدێڵێت.


جێی باسه‌ گامزە ماوەی نزیکەی 6 ساڵە لە درامای "لێم ببورە" رۆڵی ئەیلول دەگێرێت، ساڵی 1987 لە ئەنقەرە لەدایکبووە و بەشی شانۆی لە زانکۆ تەواوکردووە، ناوبراو لە ژیانی راستەقینەیدا لە ساڵی 2014 هاوسەرگیری لەگەڵ خۆشەویستەکەی کردووە.
 
















زۆرترین بینراوەکان