عه‌بادی موچه‌ی ئه‌م وه‌زاره‌تانه‌ی هه‌رێم به‌ ته‌واوه‌تی دابین ده‌كات


نەتەوە  |   00:28:18 2018-02-12  |   (4,927) جار خوێندراوەتەوە

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئاشكرایده‌كات، "عیراق مەبەستیەتی وردبیتی تەواو لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بكات، وەزارەت بە وەزارەت" بڕیاریشه‌ لیژنه‌یه‌كی تری وردبینی ه‌ردانی هه‌ولێر بكات.
A+    A-

 

مەسعود حەیدەر، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابووری لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگه‌یاندوه‌: حكومه‌تی عیراق مەبەستیەتی وردبینی تەواو لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمدا بكات، وەزارەت بە وەزارەت كاره‌كانی ته‌واو بكات.

 

مه‌سعود حه‌یده‌ر وتیشی: "لەكاتی وردبینی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هه‌رێم لە لایەن لیژنەكانەوە تەنها نمونەیان لێ وەردەگیرێت، یان لە هەر لیستێك ناوێك یان زیاتر وەردەگیرێت و وردبینی تیادا دەكرێت، ئەگەر كێشەی نەبوو ئەو لیستە بەڵێ‌ وەردەگیرێت".

 

ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق راشیگه‌یاند: "حەیدەر عەبادی لە كۆبونەوەی 6ی شوبات ئەوەی پێ وتین، كە مووچەی تەواوی وەزارەتە خزمەتگوزاریەكانی هەرێم دابین دەكات، هەڵبەتە ئەویش لەبەرامبەر ئەوە ئەركی هەیە لەسەر هەرێم".

 

بڕیاره‌ رۆژی دووشه‌ممه‌ 12ی شوباتی 2018، لیژنەیەكی دیكەی حكومه‌تی عیراق لەسەر بڕیاری سەرۆك وەزیرانی عیراق، كە ژمارەیان 30 كەسە بگەنە شاری هەولێر و لەلایەن زانكۆی سەڵاحەدین میوانداری بكرێن كه‌ كاریان وردبینی كردن ده‌بێت له‌ لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
 
















زۆرترین بینراوەکان