مەساجی قاچ چی لە مرۆڤ دەکات؟


نەتەوە  |   21:51:02 2018-02-11  |   (522) جار خوێندراوەتەوە

مەساج بە گشتی دەبێتە هۆی بەخشینی ئارامی بە مرۆڤ و نەمانی هیلاکی و هێوربوونەوەی رۆح، بەڵام شێلانی پێیەکان چەند کاریگەریەکی سەرسوڕهینەر لە سەر مرۆڤ دادەنێت.
A+    A-

گەر شەوانە و تەنها بۆ ماوەی ١٠ خولەک، دوای چەورکردنیان، مەساج بۆ بنی پێیەکانت بکەیت، پاش ماوەیەکی کەم هەست بە دروستبوونی چەند گۆڕانکارییەک دەکەیت:

 

-ئەگەر پێش ئەو ماوەیە خەوت ناریک بووبێت، ئەوا بە روونی هەست بە رێکبوونەوە و چوونە ناو خەوی قووڵ دەکەیت.

 

-هەست دەکەیت سووڕی خوینت چالاکتر بووە و کەمتریش تووشی دڵەڕاوکێ و سترێس دەبیت.

 

-ئازاری ماسوولکەکان کە پێشتر رەنگە ئازاری دابیت، چیتر هەستی پیناکەیت.

 

-جیا لەوانە بۆت دەردەکەویت کە پێستت جوانترو روونتربووە و جیا لەوەش کرداری سێکسیت گۆڕانکاریی ئەرێنی بەسەردا هاتووە.
















زۆرترین بینراوەکان