ژنێک لە کوردستان 415 نەوەی هەیە


نەتەوە  |   21:47:00 2018-02-11  |   (247) جار خوێندراوەتەوە

ژنێکی کورد بەناوی شاخێ کە خەڵکی شاری ئامەدی باکوری کوردستانە تەمەنی 115 ساڵەو تا ئێستا 415 نەوەی هەیە.
A+    A-

ژنێکی کورد بەناوی شاخێ کە دانیشتووی شاری ئامەدی باکوری کوردستانە، بەوە سەرنجی هەمووانی راکێشاوە کە سەرەڕای تەمەنە زۆرەکەی بەڵام تووشی بیرچوونەوە نەبووەو هەموو شتێکی لەبیرە.


شاخێ هەرچەندە تەمەنی تەواوەتی خۆی نازانێت، بەڵام پێشبینی دەکرێت تەمەنی نزیکەی 115 ساڵ بێت و دوو منداڵی لە هاوسەرگیری یەکەمی و 5 منداڵیشی لە هاوسەرگیری دووەم هەیە.


منداڵە گەورەکەی تەمەنی 90 ساڵە و منداڵە بچوکەکەشی تەمەنی 60 ساڵەو نەوە گەورەکەشی تەمەنی 70 ساڵە و تەمەنی بچوکترین نەوەیەکیشی 2 ساڵە.


بوکێکی شاخێ دەڵێت، پرسیاری بەسەرهاتی کۆنی خۆی لێدەکەم، سەرەتا دەڵێت من کوا بیرکردنەوەم ماوە، پاشان باسی ئەوەی کردووە کە بیری دێت مستەفا کەمال ئەتاتورک هاتووە بۆ شاری سیلڤان و سەردەمی قات و قڕییەکی ئەو کاتەی بیرە، هاوکات سەرهەڵدانی شێخ سەعیدی پیرانی زۆر باش لەبیرە .


جەمال تایوراک کوڕی شاخێ دەڵێت، هەتا ساڵی رابردووش تەندروستی دایکی زۆر باش بووە و کاتێک براوە بۆ نەخۆشخانەیەک تێبینی ئەوە کراوە کە پێشتر ناوی لە هیچ نەخۆشخانەیەکی دیکەدا بەهۆی نەخۆشییەوە تۆمار نەکراوە.
















زۆرترین بینراوەکان