پشکی بودجەی هه‌رێم كه‌متر دەکرێتەوە


نەتەوە  |   21:25:10 2018-02-11  |   (381) جار خوێندراوەتەوە

حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عیراق، پشكی هه‌رێم كه‌متر دەکاتەوەو په‌رله‌مانتارێكی کوردیش  رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌م هه‌وڵه‌ی عه‌بادی بۆ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ بودجه‌ په‌سه‌ند نه‌كرێت.
A+    A-


لەوبارەیەوە پەرلەمانتاری کورد مەسعود حەیدەر، ئەندامی لیژنەی دارایی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق لە فراکسیۆنی گۆڕان بە وێستگه‌ نیوزی راگەیاندووە "حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رەشنووسێکی دیکەی دەستکاریکراوی پڕۆژەیاسای بودجەی 2018ی رەوانەی پەرلەمان کردۆتەوە، بەڵام لە بری ئەوەی پشکی هەرێم زیادبکات، کەمتری کردۆتەوە".

 

هەروەها دەڵێت: "بەپێی روشنووسە نوێیەکەی پڕۆژەیاسای بودجە کە بۆ پەرلەمان نێردراوە، لەو پشکەی کە بۆ هەرێمی کوردستان دیاریکرابوو، نزیکەی 40 ملیار دیناری دیکەیش کەمکراوەتەوە".

 

لەبارەی بڕەکەی ئێستای بودجەشەوە روونیکردۆتەوە کە پێشتر عه‌بادی، شه‌ش ترلیۆن و 643 ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان دیاریکردبوو، به‌ڵام له‌ ره‌شنووسه‌ نوێیه‌كه‌دا کردووێتی بە شه‌ش ترلیۆن و 597 ملیار دینار واتە  40 ملیار دیناری لێ كه‌مكردۆ‌ته‌وه‌.
















زۆرترین بینراوەکان