فڕۆکەیەکی روسیا بە 71 سەرنشینەوە کەوتە خوارەوە


نەتەوە  |   16:55:21 2018-02-11  |   (246) جار خوێندراوەتەوە

فڕۆکەیەکی نەفەرهەڵگری ڕوسیا سەربە هێڵی فڕۆکەوانیی ساراتۆڤ کە 71 سەرنشینی تێدابووە، دوای ماوەیەکی کەم لە فڕینی  لە ناوچەیەکی نزیک مۆسکۆ کەوتە خوارەوەو هەموو سەرنشینەکانی ژیانیان لەدەستدا.
A+    A-

 

بەگوێرەی ئاژانسی تاس-ی روسیا لە کەوتنەخوارەوەی ئەو فڕۆکە روسییەکەدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە 2018/2/11 لە نزیک مۆسکۆی پایتەختی ئەو وڵاتە روویدا، کە 65 گەشتیار و 6 کەسی تیمی فڕۆکەکەی تێدابووەو هیچ کامیان بە زیندوویی رزگاریان نەبووەو تائێستاش هۆکاری راستەقینەی رووداوەکە نەزانراوە.
















زۆرترین بینراوەکان