مەرجێک بۆ خۆکاندیدکردن لابرا


نەتەوە  |   16:27:01 2018-02-11  |   (231) جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا بڕیاریدا بەهەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان، بەجۆرێك رێژەی (20%)ی كورسییەكان بۆ هەڵگرانی بڕوانامەی ئامادەیی و پەیمانگە دەبێت.
A+    A-


محەمەد عوسمان، ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایگەیاندووە: "ئەمڕۆ یەکشەممە 2018/2/11 ئەنجومەنەکە بەزۆرینەی دەنگ بڕگەی تایبەت بە مەرجی بڕوانامەی لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمان هەمواركردەوەو بەگوێرەی هەموارەكەش، هەر لیستێك دەتوانێت 20%ی هەڵگرانی بڕوانامەی ئامادەیی و پەیمانگە بۆ بوونە پەرلەمانتار كاندیدبكات.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە کە لە چەند رۆژی رابردوودا ئەو ئەنجومەنە و ئەنجومەنی باڵای کۆمسیاران رایانگەیاندبوو کە لەم خولەی داهاتوودا مەرجە کە ئەوانەی خۆیان کاندید دەکەن دەبێت بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان هەبێت، ئەوەش جۆرێک لە ناڕەزایی کوتلەکاننی بەدوادا هات و پێیان وابوو کە جووتیاران و هەندێک توێژی میللیی دیکە ناتوانن نوێنەریان بچێتە پەرلەمانەوە.

 
















زۆرترین بینراوەکان