کۆمسیۆن ٢٥٠ھەزار فەرمانبەری پێویستە، تا مانگی سێ مۆڵەت ماوە


نەتەوە  |   14:30:15 2018-02-11  |   (761) جار خوێندراوەتەوە

به‌رپرسێكی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق، ڕایدەگەیەنێت، تا ئێستا ٣٤٠ھەزار کەس فۆڕمیان پێشکەش کردووە، بۆ ئامادەبوونیان لەسەر سندوقەکانی دەنگدان لە رۆژی ھەڵبژاردن.
A+    A-

 

ڕزگاری حاجی حەمە، جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند:''کۆمیسیۆن پێویستی بە ٢٥٠ھەزار فەرمانبەرە، لە سەرتاسەری عێراقدا بۆچاودێری کردنی سندوقەکانی دەنگدان.


ناوبراو وتیشی: تا ئێستا ٣٤٠ھەزار کەس فۆڕمیان پێشکەشی  کۆمیسیۆن کردووە تاچاودێری سندوقەکانی دەنگدان بکەن، و وادەی پێشکەشکردنی فۆڕمی کۆمیسیۆن، تا مانگی سێ بەردەوام دەبێت.

 

جێی باسه‌ بڕیارە لە ١٢ی ئایاری ئەمساڵ، ھەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، بەڕێوەبچێت و بۆ ئەوەش کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان پێویستی بە فەرمانبەری سەر سندوقەکانی دەنگدانە.
 
















زۆرترین بینراوەکان