غه‌زه‌لی كورد ئایدڵ ده‌ركه‌وته‌وه‌، زۆر گۆڕاوه‌


نەتەوە  |   14:12:29 2018-02-11  |   (839) جار خوێندراوەتەوە

خانمه‌ به‌شداربووه‌كه‌ی به‌رنامه‌ی كورد ئایدڵ به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێ ده‌ركه‌وتووه‌ و هه‌وادارانی تووشی سه‌رسوڕمان كرد.
A+    A-

 

غه‌زه‌ل له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، چه‌ند وێنه‌یه‌كی نوێی بڵاوكردۆته‌وه‌ن، كه‌ وه‌ك تێیدا ده‌رده‌كه‌وێت به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كێشی دابه‌زاندووه‌ و هه‌وادارانیشی جه‌ختله‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ به‌به‌راورد به‌كاتی به‌شداریكردنی له‌به‌رنامه‌كه‌ زۆر گۆڕاوه‌.


ئه‌و خانمه‌ گۆرانی بێژه‌ له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌كان ئه‌ماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، كه‌ وێنه‌كان له‌ شاری ورمێی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان گیراوه‌.


جێی باسه‌ غه‌زه‌ل مسته‌فا كه‌ ته‌مه‌نی 23 ساڵه‌ خه‌ڵكی شاری سه‌رده‌شتی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌ و توانی له‌به‌رنامه‌ی كورد ئایدڵ بچێته‌ قۆناغی فیناڵ و پله‌ی سێیه‌می به‌رنامه‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.

 


 
















زۆرترین بینراوەکان