کەسێکی گرنگی ئەمریکا سەردانی کوردستان دەکات


نەتەوە  |   18:08:54 2015-10-09  |   (358) جار خوێندراوەتەوە

loading...
نێردراوى تایبەتى سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا سەردانى کوردستان دەکات.
A+    A-

بڕیارە نێردراوى تایبەتى سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا سەردانى کوردستان بکات و لەگەڵ بەرپرسانى هەرێمدا کۆببێتەوە.

 

جەعفەر شێخ مستەفا فەرماندەى هێزەکانى 70ى یەکێتى نیشتمانى کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ هەینى، جۆن ئالن نێردراوى تایبەتى باراک ئۆباما، سەردانى هەرێمى کوردستان دەکات و لەگەڵ مەسعود بارزانى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان و بەرپرسانى باڵاى هەرێمى کوردستان کۆدەبێتەوە.

 

سەبارەت بە ئامانجى سەردانەکە، فەرماندەى هێزەکانى 70 ڕایگەیاند، مەرامى سەردانەکەى نێدراوى سەرۆکى ئۆباما نازانن تا لەگەڵى کۆنەبنەوە.

 

لەو بارەیەوە، جەبار یاوەر ئەمیندارى گشتى هێزەکانى پێشمەرگە ڕایگەیاند، مەسعود بارزانى داواى لێ کردوون بەشدارى کۆبوونەوەکە بکەن، ئەوانیش داواکەى بارزانییان پەسەند کردووە.





loading...