قاوه‌خواردنه‌وه‌ زیاتر له‌ 10 سود به‌ مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت


نەتەوە  |   00:50:09 2018-02-11  |   (417) جار خوێندراوەتەوە

قاوه‌ خواردنه‌وه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ڕۆژانه‌ی به‌شێكی زۆر له‌هاوڵاتیانی جیهانه‌، ته‌نانه‌ت ڕۆژانه‌ زیاتر له‌ملیارێك كوپ قاوه‌ ده‌خورێته‌وه‌، به‌ڵام ره‌نگه‌ ئاگات له‌م سوده‌ سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌ی نه‌بێت.
A+    A-

 

به‌پێی چه‌ندین لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی كه‌ له‌سه‌ر ئاستی وڵاتانی جیاجیا له‌سه‌ر قاوه‌ ئه‌نجامدراون، ئه‌و خواردنه‌وه‌یه‌ لانی كه‌م ئه‌م 13 سوده‌ی هه‌یه‌:

 

یه‌كه‌م: دژه‌ هه‌وكرنه‌، قاوه‌ له‌پێكهاته‌كه‌یدا مادده‌ی بۆلیفینۆلی تیادایه‌ كه‌ یارمه‌تیده‌ره‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی هه‌وكردنه‌كانی مرۆڤ.

 

دووه‌م: دژه‌ ئۆكسانه‌، به‌هه‌مانشێوه‌ قاوه‌ دژه‌ ئۆكسانه‌ كه‌ خوراردنه‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی كوپێك قاوه‌، له‌چه‌ندین نه‌خۆشی به‌دورتده‌خاته‌وه‌، به‌تایبه‌ت نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌.

 

سێیه‌م: چالاككه‌ره‌وه‌یه‌، به‌هۆی ئه‌وه‌ی كافاین له‌پێكهاته‌كه‌یدایه‌، خواردنه‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی كوپێك قاوه‌ جا له‌هه‌رجۆرێك بێت (توركی، قاوه‌ی خێرا) جه‌سته‌‌و مێشكێكی چالاك ده‌دات به‌مرۆڤ.

 

چواره‌م: دودڵی ناهێڵێت، یه‌كێكی دیكه‌ له‌سوده‌كانی خواردنی قاوه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ دودڵی ناهێڵێت.

 

پێنجه‌م: سوڕی خوێن چالاك ده‌كات، گه‌ر تائێستا بۆ سودێكی سه‌رسوڕهێنه‌ری قاوه‌ ده‌گه‌ڕێت تا به‌هۆیه‌وه‌ بیخۆیته‌وه‌، ئه‌وا بزانه‌ كه‌ ئه‌م سوده‌یان له‌هه‌مووی گرنگتره‌.

 

شه‌شه‌م: كالۆری كه‌می تیادایه‌، گه‌ر قه‌له‌قی له‌وه‌ی چۆن كاربۆهیدرات‌و كالۆرییه‌كانت بسوتێنیت، ئه‌وه‌ دودڵ مه‌به‌ له‌خوادنی قاوه‌ چونكه‌ كالۆری كه‌مه‌.

 

حه‌وته‌م: چاره‌سه‌ری سه‌رئێشه‌ ده‌كات، قاوه‌ له‌توانیایدایه‌ چاره‌سه‌ری سه‌رئێشه‌ به‌شێوه‌ی نیواو نیو بكات.

 

هه‌شته‌م: توانای هۆشمه‌ندی زیاد ده‌كات، ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ قاوه‌ توانای ئه‌وه‌یه‌ هه‌یه‌ زیره‌كی مرۆڤ زیاد بكات.

 

نۆیه‌م: چه‌وری ده‌سوتێنێت، قاوه‌ توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ له‌نیوان سێ بۆ یانزه‌ له‌سه‌دی چه‌وری رۆژانه‌ بسوتێنێت.

 

ده‌یه‌م: پێست ده‌پارێزێت، قاوه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ی دژه‌ ئۆكسانه‌، ده‌توانێت پێست له‌تیشكی سه‌روو وه‌نه‌وشه‌یی بپارێزێت.

 

یانزه‌یه‌م: چه‌ندین ڤیتامینی گرنگی تیادایه‌ له‌وانه‌ B2 ‌و B5 كه‌ هه‌ردوو ڤیامینه‌كه‌ بۆ دڵ‌و پێست به‌سوودن.

 

دوانزه‌یه‌م: توانای جه‌سته‌یی ئه‌و كه‌سانه‌ به‌رز ده‌كاته‌وه‌ كه‌ ڕۆژانه‌ وه‌رزش ده‌كه‌ن.

 

سیانزه‌یه‌م: هێوركه‌ره‌وه‌یه‌ و ئارامی به‌ مرۆڤ ده‌به‌خشێت، په‌یوه‌ندییه‌كی پته‌و له‌نێوان قاوه‌‌و هۆرمۆنه‌كانی سیرۆتۆنین‌و دۆبامین هه‌یه‌، كه‌ ئه‌و دوو هۆرمۆنه‌ په‌یوه‌ستن به‌دڵخۆشی‌و باشكردنی باری ده‌ره‌ونی مرۆڤ.
 
















زۆرترین بینراوەکان