هه‌واڵی مردنی سه‌ركرده‌یه‌ك بڵاوده‌كرێته‌وه‌


نەتەوە  |   00:05:07 2018-02-11  |   (1,066) جار خوێندراوەتەوە

سایتی فه‌رمی دوو رۆژنامه‌ی به‌ناوبانگ "هه‌واڵی مردنی عه‌لی خامنه‌یی، رابه‌ڕی باڵای ئایینی ئێران"یان بڵاوكرده‌وه‌ و ماڵپه‌ڕێكی نزیك له‌ سوپای پاسدارانیش باس له‌وه‌ده‌كات سایتی ئه‌و دوو رۆژنامه‌یه‌ هاك كراون.
A+    A-

 

شه‌وی شه‌ممه‌ سایتی رۆژنامه‌كانی ئارمان و قانون هه‌واڵی مردنی خامنه‌ییان بڵاوكرده‌وه‌ و هه‌ر زوو ئه‌و هه‌واڵه‌ له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا هه‌رایه‌كی گه‌وره‌ی نایه‌وه‌.


پاش كه‌مێك سایتی ته‌سنیمی سه‌ر به‌ سوپای پاسداران له‌ هه‌واڵێكدا به‌ بێ ئاماژه‌دان به‌ ناوه‌رۆكی ئه‌و هه‌واڵه‌ی له‌ ماڵپه‌ڕه‌كانی ئارمان و قانون بڵاوكرابوه‌وه‌، باسی له‌وه‌كرد، كه‌ هه‌ردوو سایته‌كه‌ هاك كراون و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌و باره‌وه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.


عه‌لی خامنه‌یی ساڵی 1939 له‌ شاری مه‌شهه‌دی باكوری رۆژهه‌ڵاتی ئێران له‌ دایكبووه‌ و له‌ ساڵی 1989 و دوای مردنی روحوڵا خومه‌ینی دامه‌زرێنه‌ری كۆماری ئیسلامی بووه‌ به‌ رابه‌ڕی باڵای ئایینی و له‌ ماوه‌ی رابردوودا به‌هۆی نه‌خۆشی پرۆستاته‌وه‌ چه‌ند جارێك خراوه‌ته‌ ژێر چاودێریه‌وه‌ و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش پێشتر ده‌نگۆی مردنی بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

 


 
















زۆرترین بینراوەکان