ئەم جۆرە خەنەیە قەدەغە دەکرێت


نەتەوە  |   16:47:12 2018-02-10  |   (786) جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی دەستكاری كردنی مێژووی دروستكردن و درێژكردنەوەی ماوەی بەكارهێنانی، لیژنە هاوبەشەكان دەست بەسەر بڕێكی زۆر خەنەدا دەگرن و نوێنەری چاودێری بازرگانی، خانمانی لێ ئاگاداردەكاتەوە و رایدەگەیەنێت بازرگانەكە رووبەرووی یاسا دەكرێتەوە. 
A+    A-

 

دیار جەمال، نوێنەری چاودێری بازرگانی لە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ووتی: لەلایەن لیژنەی كۆگاكانەوە پشكنین بۆ ئەو كاڵاوشمەكانە دەكرێت كە بۆماوەیەك تیایدا عەمباركراوە، لەئەنجامی سەردانە بەردەوامەكانیان دەست بەسەر زیاتر لە 8 سەد كیلۆ خەنەی بەرائەتدا دەگرن.
 

نوێنەرەكەی چاودێری بازرگانی لە لیژنە هاوبەشەكان ووتیشی: ئەو بازرگانەی خەنەی بەرائەتی هاوردە كردووە دەستكاری مێژووی دروستكردن و بەسەرچوونەكەی كردووە و لەرێی درێژكردنەوەی ماوەی بەكارهێنانەكەیەوە بڕێكی زۆر لە خەنەكەی خستۆتە بازارەوە.
 

ووتیشی: بەپێی یاسای بازرگانی هەركاڵاوشمەكێك دەستكاری كردنی لیبڵەكان، بە فێڵی بازرگانی ئەژمار دەكرێت، لەبەر ئەوەی لێبڵی كارگەی بەرهەمهێنەرەكە یاساییە و دەستكاری كراوەكە  سەرپێچیكردنە، پێویستە سەرپێچیكار سزای بدرێت.
 

هەروەها، دیار جەمال داوا لە خانمان دەكات لە كاتی بازاڕكردن  ئاگاداری مێژووی دروستكردن و بەسەرچوونی خەنە و بۆیەو هەموو ئەو مەوادە جوانكاریانەبن كە بەكاریدەهێنن و ئاگاداریان دەكاتەوە لە كاتی هەبوونی هەر جۆرە مەواداێكی جوانكاری ماوەبەسەرچوودا دەسبەجێ‌ لیژنە هاوبەشەكانی لێ‌ ئاگاداربكرێتەوە.

 
















زۆرترین بینراوەکان