زنجیرە درامای مریەم ڕاگیرا


نەتەوە  |   16:36:37 2018-02-10  |   (1,022) جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی کەمی بینەرەوە درامای "مریەم" کە هەردوو ئەکتەری ناسراو عائیشە توران و فورکان ئاندیچ، رۆڵی سەرەکی تێدا دەبینن راگیرا.
A+    A-

بەگوێرەی هەواڵی میدیاکانی تورکیا، بڕیارە لە ئەڵقەی 30دا زنجیرە درامای "مریەم" کۆتایی پێبهێنرێت و رابگیرێت، سەرەڕای ئەوەی چیرۆکی دراماکە هێشتا زۆری مابوو، بەهۆی ئەوەی رێژەی بینەرەکانی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە.

 

عائیشە توران و فورکان ئاندیچ پاڵەوانی سەرەکی دراماکەن و لەسەرەتاوە بینەرێکی زۆری هەبوو، لەسەر ئاستی تورکیا و وڵاتانی عەرەبی، بەڵام دواتر بەشێوەیەکی بەرچاو رێژەی بینەری کەمبوویەوە.

 

فورکان ئاندیچ لەدایکبووی ساڵی 1991، خەڵکی ئیستەنبوڵە و دەرچووی کۆلێژی راگەیاندنە بەشی تەلەفیزۆن، ماوەیەکی زۆرە دەستی بەکاری هونەری کردووە.

 

عائیشە لەدایکبووی ساڵی 1992، خەڵکی شاری ئیستەنبوڵی تورکیایە، بەڵام لە بنەچەدا باوکی تونسیە و دایکی تورکە.

 
















زۆرترین بینراوەکان