هەلیكۆپته‌رێكی سوپای توركیا له‌ عه‌فرین تێکشێندرا


نەتەوە  |   16:10:14 2018-02-10  |   (196) جار خوێندراوەتەوە

سه‌رۆك كۆماری توركیا هه‌واڵی خستنەخواره‌وه‌ی هەلیكۆپته‌رێكی سوپای توركیای له‌ عه‌فرین راگه‌یاند. 
A+    A-



ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆككۆماری توركیا ئەمڕۆ (شەممە، 10-2-2018) له‌ كۆبوونه‌وه‌ی راوێژكاریی رێكخستنه‌كانی ئاكپارتی له‌ ئیستەنبوڵ گوتارێكی پێشكه‌شكرد و رایگه‌یاند "كه‌مێك به‌ر له‌ ئێستا هێلیكۆپته‌رێكی سه‌ر به ‌سوپای توركیا له‌ عه‌فرین خرایه‌ خواره‌وه‌. ئیدی ئه‌مه‌ جه‌نگه‌، زیانمان ده‌بێت و شه‌هیدیشمان ده‌بێت". 

 

ئه‌ردۆغان گوتیشی "ئێمه‌ له‌ تۆڵه‌ی هه‌ر زیانێك و شه‌هیدێكمان، گورزی 10 هێنده‌ زیاتریش ئاراسته‌ی تیرۆریستان ده‌كه‌ین. دوێنێ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانمان، بۆردوومانی چڕی پێگه‌كانی تیرۆریستانیان كرد و جبه‌خانه‌ و چه‌كێكی زۆریان له‌نێوبردران. ئه‌مڕۆ 22ـه‌مین رۆژی ئۆپه‌راسیۆنی چڵه‌ زه‌یتوونه‌ و هه‌زار و 141 تیرۆریست به‌ده‌ستی سوپای توركیا، كوژراون". 

 

هەر لەبارەی ئەو هەلیکۆپتەرە مستەفا بالی، گوتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) لە توویتەر رایگەیاندووە "کەمێک بەر لە ئێستا لە گوندی قودەی سەر بە شارۆچکەی راجۆ هەلیکۆپتەرێکی تورکیامان خستەخوارەوە و ڤیدیۆشمان هەیە بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەو گوتەیە".
















زۆرترین بینراوەکان