"چیدی لەئاستی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بێدەنگ نابین"


نەتەوە  |   13:33:01 2018-02-10  |   (328) جار خوێندراوەتەوە

ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوپەیمانانی سووریا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "چیدی لەئاستی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بێدەنگ نابین".
A+    A-


ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوپەیمانانی سووریا رایگەیاند "فڕۆکەکانی ئیسرائیل ناوەندی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سووریاییان لە فڕۆکەخانەی تی فۆر بۆردوومانکردووە. فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سووریا لە ئۆپەراسیۆنێكی تایبەتدا بوون بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر داعش لەسەر سنوورەکانی باشووری سووریا".
 

ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوپەیمانانی سووریا دەڵێ "چیدی لەئاستی دەستدرێژییەکانی ئیسرائیل بێدەنگ نابین" هەروەها جەخت دەکاتەوە لەوەی "ئەمریکییەکان، داعش لە رۆژهەڵاتی فورات دەگوازنەوە بۆ ناوچەی تەنەف و لەوێ مەشقیان پێدەکەن".
 

لە کۆتاییشدا ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوپەیمانانی سووریا جەخت دەکاتەوە لەوەی "وەڵامی هەموو جۆرە بەزاندنێکی سنوور و هێرشێک دەدەینەوە".
















زۆرترین بینراوەکان