هەشت نیشانە دەریدەخەن پیاوێک بەڕاستی خۆشی دەوێیت


نەتەوە  |   13:10:58 2018-02-10  |   (1,179) جار خوێندراوەتەوە

پیاوان پێش ئەوەی لە ڕێگەی دەربڕینەکانیەوە هەستی خۆشەویستی خۆیان بۆ بەرامبەرەکانیان دەرببڕن، لە ڕێگەی کردارەکانیانەوە دەریدەخەن.
A+    A-

ماڵپەڕی "برایت ساید" لە هەواڵێکدا ئاماژەی بە هەشت نیشانە کردووە کە دەریدەخەن پیاوێک بەڕاستی خۆشی دەوێیت، ئەو نیشانانەش ئەمانەن:

 

١. تۆ پێش هەموو کەس دەخات، یەکێک دەبیت لە گرنگترین کەسەکانی ژیانی.

 

٢. زیاتر لەوەی قسەت لەگەڵ بکات گوێت لێدەگرێت.

 

٣.گرنگی بە هاوڕێ و خانەوادەکەت دەدات.

 

٤. لە گفتوگۆ و قسەکردن لەگەڵ هاوڕێ و میوان دوورت ناخاتەوە، ڕێگا دەدات تۆش بیروبۆچونی خۆت دەربڕیت.

 

٥. دڵخۆشە بە سەرکەوتنەکانت و شانازیت پێوە دەکات.

 

٦. هەمیشە سوپاسگوزارە  کە تۆی هەیە.

 

٧. داوای لێبوردنت لێدەکات و لە کاتە ناخۆشەکان لەگەڵت دەبێت.

 

٨. ڕێز لە بیروبۆچونە جیاوازەکانت دەگرێت.
















زۆرترین بینراوەکان