ئە‌وانە‌ی شێرپە‌نجە‌ی مە‌مكیان هە‌یە‌ نابێت ئە‌م خواردنانە‌ بخۆن


نەتەوە  |   21:21:29 2018-02-09  |   (208) جار خوێندراوەتەوە

بەپێی توێژینەوەیەكی زانستیی نوێ ئەوە ئاشکرا بووە کە نابێت ئەو كەسانەی شێرپەنجەی مەمكیان هەیە خواردنە دەریاییەكان و گۆشتی ئاژەڵ و پەلەوەر بخۆن، چونكە ئەو خواردنانە دەبنە هۆی تەشەنەكردنی شێرپەنجەكە و كوشتنی نەخۆشەكە.
A+    A-


توێژینەوەیەكی نوێ كە توێژەرانی زانكۆی كامبریجی بریتانی ئەنجامیانداوە، ئەوە دەردەخەن کە خواردنە دەریاییەكان وەك گۆشتی ماسی لەگەڵ گۆشتی ئاژەڵ و پەلەوەر، بەهۆی ئەوەی كە مادەی ترشی ئامینیۆ ئەسیدی تێدایە، دەبنەهۆی بڵاوبوونەوەی شێرپەنجەی مەمك و رێگە لە كۆنتڕۆڵ كردنی دەگرن.

 

ئەو توێژەرانە دەڵێن: ئەو جۆرە خواردنانە كە مادەی (ئەسپرەجین)یان تێدایە كە یەكێكە لە ترشە ئامینیۆكان، دەبنەهۆی دروستكردنی بەربەست لەبەردەم ئەو خانانەی كە پڕۆتین دروستدەكەن.

 

تاقیكردنەوەكانی سەر مشكیش ئەوەیان دەرخستووە، نەهێشتنی ئەو جۆرە خۆراكانە لە خۆراكی مشكەكاندا، وایكردووە خانە شێرپەنجەییەكان بڵاونەبنەوەو تەشەنە نەكەن.

 

هەر بە گوێرەی قسەی توێژەران لەوانەیە ئەم دۆزینەوەیە ببێتەهۆی یارمەتیدانیان بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێكی بنەڕەتی بۆ شێرپەنجەی مەمك.

 
















زۆرترین بینراوەکان