وه‌زیری‌ دارایی له‌باره‌ی‌ مووچه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌وه‌ زانیارییەکی ئاشکراکردووە


نەتەوە  |   21:04:22 2018-02-09  |   (7,758) جار خوێندراوەتەوە

ئەگەرچی هێشتا وه‌زاره‌تی‌ دارایی‌ هیچ واده‌یه‌كی‌ فەرمیی بۆ دابه‌شكردنی‌ مووچه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ دیاریی نه‌كردووه‌، به‌ڵام لیژنه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له ‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان ناوه‌ڕۆكی‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌گه‌ڵ وه‌زیری‌ دارایی هه‌رێم ئاشكرادەکەن.
A+    A-


قادر ره‌زگه‌یی‌ ئه‌ندامی‌ لیژنه‌ی‌ كاروباری‌ پێشمه‌رگه‌ له ‌په‌رله‌مانی‌ كوردستان بە ئێس ئێن ئێن-ی وت: "له‌باره‌ی‌ دواكه‌وتنی‌ مووچه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌وە چوونەتە‌ لای‌ وه‌زیری‌ دارایی‌، ئەویش  راشكاوانه‌ پێی‌ وتین: به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ پاره‌مان نییه‌ بۆ مووچه‌ی‌ وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ مشێوه‌یه‌ی‌ ئێستای‌ لێهاتووه‌، چونكه‌ كۆی‌ ئه‌و گوژمه‌یه‌ی‌ بۆ ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ پێویسته‌ 146 ملیار دیناره‌، ئێمه‌ش به‌سه‌ر یه‌كه‌وه‌ ئه‌و پاره‌یه‌مان له‌به‌رده‌ستدا نییه‌ تا دابه‌شی‌ بكه‌ین".

 

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ هەروەها دەڵێت: وه‌زیری‌ دارایی روونیشیکردۆتەوە کە ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر دابینكردنی‌ ئه‌و 146 ملیار دیناره‌ی‌  وه‌زاره‌تی‌ پێشمه‌رگه‌ بواستانایه‌ تا بێته‌ به‌رده‌ستیان، ئه‌وا ده‌بوو تائێستا ده‌ست نەکرایە به ‌دابه‌شكردنی‌  مووچه‌ی‌ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ دیكه‌ش، چونکە ئەو وەزارەتانەی دیکە گوژمەکەیان کەمبووە.

 

ئەوەش لەکاتێکدایە کە ئێستا وەزارەتی دارایی ئەو بنەمایەی سەرەتای قەیرانی دارایی پێشێلکردووە کە وەزارەتی پێشمەرگە لە یەکەمی ریزبەندیی خشتەی مووچەدا دادەنرا.
















زۆرترین بینراوەکان