دوای ده‌یان نه‌شته‌رگه‌رییش هێشتا نانسى به‌بێ ماكیاژ روخسارى به‌م جۆرەیە


نەتەوە  |   20:38:59 2018-02-09  |   (806) جار خوێندراوەتەوە

نوێترین وێنەی نانسی عەجرەمی گۆرانیبێژی لوبنانی بەبێ میکیاژ بڵاوبۆوە کە دەیان ساڵە بەشۆخ و شەنگییەکەی ناسراوە، بەڵام بەبڵاوبوونەوەی ئەو وێنەیە هەوادارەکانی تووشی شۆک دەکات.
A+    A-


له وێنەكەدا نانسى بەبێ ماكیاژ دەركەوتووە، ئەمەش دەنگدانەوەیەکی زۆری له تۆڕه كۆمەڵایەتییەكاندا لێکەوتەوە لەلایەن هەوادارانی دەنگییەوە، هۆکارەکەشی ئەوەیە کە نانسى تیایدا بەبێ ماکیاژ دەبینرێت.

 

ئەوەی زیاتر هەوادارەکانی ئەو خانمە گۆرانیبێژەی تووشی سەرسوڕمان کردووە ئەوەیە ناوبراو لە چەند ساڵی رابردودا زۆرترین نەشتەرگەریی جوانکاریی کردووە، بەڵام بەو وێنەیەدا دەردەکەوێت کە بەشی زۆری جوانییەکەی سەرەڕای ئەو هەموو نەشتەرگەرییەش، بەکارهێنانی ماکیاژە.

 

نانسی لەساڵی 1983 لە ناوچەی ئەشرەفیەی شاری بەیروت لە خانەوادەیەکی کریستیان لەدایکبووە، گەورەی خوشک و براکەیەتی، لەساڵی 2008دا هاوسەرگیریی لەگەڵ پزیشكیێکێ ددان بە ناوی فادی هەشیمە كردووەو لە هەمان رۆژی لەدایکبوونی خۆیدا، کچێکی بووه بە ناوی ئیلاو دواتریش لە ساڵی 2011 دا کچێکی دیکەی بووه بە ناوی میلاو پێکەوە لە کلپێکیدا بە ناوی (یا بنات) بەشدارییان كردووه.
















زۆرترین بینراوەکان