لە فرۆکەخانەی بەغدا دەست بەسەر بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەردا دەگیرێت


نەتەوە  |   17:37:00 2018-02-09  |   (108) جار خوێندراوەتەوە

لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، هێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر بڕێکی زۆر ماددەی ھۆشبەردا گرتووە کە لەجۆری حەبی ئارتین-ە.
A+    A-


بەپێی راگەیەندراوێکی ھێڵی ئاسمانی عیراق، ئەمڕۆ هەینی 2018/2/9، هێزە ئەمنییەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا، دەستی بەسەر حەوت ملیۆن و 378 ھەزارو 560 حەبی ھۆشبەرداگرتووە کە لە جۆری ئارتین-ە.

 

دەستەی دەستپاکی عیراقیش لەوبارەیەوە بڵاویکردۆتەوە کە بە ھاوکاریی نووسینگەی پشکنەری گشتی لە دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانی توانراوە دەست بەسەر ئەو حەبانەدا بگرن.

 

عەبدولستار بەیرەقدار وتەبێژی ئەنجومەنی دادوەریی عیراقیش لە بەیاننامەیەکدا، رایگەیاندووە کە ھێزە ئەمنییەکان دەستیان بەسەر ئەو بڕە زۆرە حەبە هۆشبەرەدا گرتووە.

 

بەگوێرەی چەند زانیارییەکیش ئەو ماددە هۆشبەرە لە فڕۆکەیەکی کۆمپانیای تورکیش ئێرلایندا دەستی بەسەردا گیراوە.
















زۆرترین بینراوەکان