ھاوپەیمانێتی نوێ وەرناگیرێت و تەنها دەرفەتی کشانەوە ماوە


نەتەوە  |   15:49:05 2018-02-09  |   (199) جار خوێندراوەتەوە

ئەندامێکی کۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عیراق، رایدەگەیەنێت، کۆمسیۆن ھاوپەیمانێتی نوێ قبوڵ ناکات، ئەوەی لە پێش حزبەکاندا ماوە تەنھا کشانەوەیە لە ھاوپەیمانێتییەکان.
A+    A-


سەعید کاکەیی لە نووسینێکیدا ئەوەی بڵاوکردۆتەوە کە ماوەی پێکھێنانی ھاوپەیمانی لەناو حزبەکاندا، لە رۆژی 2018/1/11 وە کۆتایی پێھاتووەو "کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان لەدوای ئەو رۆژەوە ھیچ ھاوپەیمانییەکی نوێی تۆمارنەکردووە و ناکات".

 

بەوتەی ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی کۆمسیۆنی باڵا، ئەوەی لە پێش حزبەکاندا ماوە تەنھا کشانەوەیە لەو ھاوپەیمانێتیەی کە پێشتر چوونەتە ناوییەوەو  ئەو دەرفەتی کشانەوەیەش لە 2018/2/20 کۆتایی پێدێت کە دەکاتە رۆژی راگەیاندنی بەرجەستەکردنی تیروپشکەکە.

 

ناوبراو ئەوەشی روونکردۆتەوە کە ھەموو کەسێک بۆی ھەیە وەک کەسایەتیی بێلایەن یان قەوارەی تاکی سەربەخۆ ناوی خۆی لەسەر لیستی ھەر ھاوپەیمانێتییەک تۆمار بکات، کە پێشتر رەزامەندیی لیستەکەی بەدەستھێنابێت و بەڵگەی فەرمیی بێلایەنی و سەربەخۆیی خۆی سپاردبێتە کۆمسیۆن.

 

هەروەها دەڵێت: "ھیچ حزبێکی مۆڵەتپێدراو بۆی نییە کاندیدی لەناو لیستی جیاوازدا ھەبێت لەکاتێکدا خواستی بەشداریکردنی ھەڵبژاردنەکانی ھەبێت وەک حزبێکی مۆڵەت پێدراو".
















زۆرترین بینراوەکان