حكومه‌تى عیراق بڕیارێكی نوێی له‌باره‌ی فه‌رمانبه‌رانی دوو وه‌زاره‌ت ده‌كرد


نەتەوە  |   14:42:35 2018-02-09  |   (4,950) جار خوێندراوەتەوە

حكومه‌تی‌ عیراق بڕیاریدا سه‌رجه‌م ئه‌و شایسته‌ داراییانه‌ له‌ فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانی‌ ناوخۆ و به‌رگری‌ ببڕێت، كه‌ له‌ ساڵانی‌ رابردوودا پێیان ده‌به‌خشرا.
A+    A-

 

به‌پێی‌ نوسراوێك، كه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عیراق وه‌ك وه‌زیری‌ دارایی به‌وه‌كاله‌ت واژوی‌ له‌سه‌ر كردوه‌، بڕیاریداوه‌ نوسراوی‌ ژماره‌ 584 ی‌ ساڵی‌ 2013 هه‌ڵوه‌شێندرێته‌وه‌ و چتیر ئه‌و شایسته‌ داراییانه‌ی، كه‌ له‌ یاساكه‌دا جێگیركرابوو خەرج نەکرێت.


له‌ نوسراوه‌كه‌دا كه‌ ئاڕاسته‌ی‌ هه‌ردوو وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ و به‌رگری‌ عیراق كراوه‌ جه‌ختله‌وه‌شكراوه‌، به‌هۆی‌ ئه‌وه‌ی‌ شه‌ڕی‌ داعش كۆتایی پێهاتووه‌ و وڵات به‌قه‌یرانێكی‌ داراییدا تێده‌په‌رێت پێویسته‌ ئه‌و شایسته‌ دارایانه‌ ببڕدرێت.

 


 

 
















زۆرترین بینراوەکان