حكومه‌تی عێراق: نوێنەرانی هەرێمیش بەشداری كۆنگرەی نێودەوڵەتی كوەیت دەكەن


نەتەوە  |   14:11:58 2018-02-09  |   (638) جار خوێندراوەتەوە

ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، کۆتاییھاتنی ھەموو ئامادەکاریەکانی تایبەت، بە "کۆنگرەی کوێت-ی نێودەوڵەتی بۆ ئاوەدانکردنەوەی عێراق" راگەیاند، کەبڕیارە رۆژی دووشەممەی داھاتوو دەستپێبکات و بۆماوەی سێ رۆژ بەردەوام بێت.
A+    A-

 

بەپێی راگەیەندراوێکی ئەمیندارێتییەکە، شاندی فەرمی عێراق ئەجێندای کۆنگرەکە ھەڵدەگرێت، کە لە ژمارەیەک لە وەزیران و بەرپرسانی لایەنی پەیوەندیدار، لە حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی ھەرێم و پارێزگارانی ھەموو پارێزگاکانی عێراق پێکدێن.
به‌پێی زانیارییه‌كان کۆنگرەکە، سێ تەوەری سەرەکی لەخۆدەگرێت، كه‌ بریتیه‌ له‌: "ئاوەدانکردنەوە، وەبەرھێنان و پشتیوانی سەقامگیری و پێکەوەژیانی ئاشتیانە".


ھەروەھا دۆسیەی عێراق، ٢١٢پرۆژەی وەبەرھێنان بۆ ھەموو کەرتەکانی ئابوری عێراقی لە خۆدەگرێت و پرۆژەکانی ھەرێمیشی لەناودایەو لەرۆژی کۆتایی لە ژێر سەرپەرشتی ئەمیری دەوڵەتی کوێت و حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق و بە ئامادبوونی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و سەرۆکی بانکی نێودەوڵەتی و رێکخەری یەکێتی ئەوروپا بۆ راگەیاندنی ئەو ھاوکارییەی، کە وڵاتانەی بەشدار پێشکەش بە عێراقی دەکەن، کۆتایی کۆنگرەکە رادەگەیەنرێت.
















زۆرترین بینراوەکان