خزمەتگوزارییەکی نوێ بۆ ماسنجەری فەیسبووک زیاد کرا


نەتەوە  |   13:42:11 2018-02-09  |   (1,873) جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسانی پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی "ماسنجەری فەیسبووک"، خزمەتگوزارییەکی نوێیان بۆ سەرجەم بەکارھێنەرانی پڕۆگرامەکەیان زیاد کرد.
A+    A-

 

بەرپرسانی ماسنجەری فەیسبووک، خزمەتگوزارییەکی نوێیان بە ناوی (Your Emoji) بۆ پڕۆگرامەکەیان زیاد کردوه‌، کە بەو ئیمۆجییانە، دەتوانی ھەستی خۆت دەرببڕی و سەرجەم ھاوڕێکانیشت دەیبینن.


خزمەتگوزاریی (Your Emoji) بۆ ئەوەیە، ئیمۆجییەک ھەڵدەبژێریت، پاشان ئەو ئیمۆجییە بۆ ماوەی 24 کاتژمێر لەسەر وێنەی پڕۆفایلەکەت دەردەکەوێت، بەمەش دەتوانی ئەگەر دڵخۆش بوویت، ئیمۆجییەکی پێکەنین ھەڵبژێریت، یان لەو کاتەدا حاڵت چۆن بوو، ئیمۆجییەک ھەڵدەبژێریت.


بۆ بەدەستھێنانی ئەم خزمەتگوزارییەی ماسنجەری فەیسبووک، پێویستە پڕۆگرامەکە لەنێو مۆبایلەکەتدا، نوێ (Update) بکەیتەوە.
















زۆرترین بینراوەکان