"لەداهاتوویەکی نزیکدا رێگای هەولێر-کەرکوک دەکرێتەوە"


نەتەوە  |   10:20:39 2018-02-09  |   (5,509) جار خوێندراوەتەوە

لەدوای ڕووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەری ساڵی رابردووەوە، ڕێگای سەرەکی نێوان هەولێر- کەرکوک داخراوەو تائێستاش نەکراوەتەوە، ئەمەش ئاستەنگی بۆ هاتوچۆی هاوڵاتیانی دروستکردووە، جێگری سەرۆک ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگەش ئاشكرای ده‌كات، لەداهاتوویەکی نزیکدا ئەو ڕێگایە دەکرێتەوە، ، چونکە ئەوە لەبەرژەوەندی هاوڵاتیاندایە. 
A+    A-

 

قارەمان کەمال، جێگری سەرۆک ئەرکانی وەزارەتی پێشمەرگە ڕایگەیاند "دوای ڕووداوەکانی 16ی  ئۆکتۆبەر، بەرەنگاربوونەوەیەک ڕوویدا لەنێوان هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگە، ئەوەش بووە هۆی ئەوەی ئەو ڕێگایە دابخرێت، داخستنی ئەو ڕێگایەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە رێگە بگیرێت لە پێشڕەویی سوپای عێراقی بۆ ناوچەکانی سنوری هەولێر".


ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی خه‌ندان وتیشی: ئێستا بارودۆخەکان بەرەو باشتر دەڕۆن، "لەداهاتوویەکی نزیکدا ئەو ڕێگایە دەکرێتەوە، چونکە ئەوە لەبەرژەوەندی هاوڵاتیاندایە".


ئاماژەی بەوەشکرد، گەر بارودۆخی سیاسی نێوان هەرێم و بەغدا بەرەو باشی بڕوات 'بەدڵنیاییەوە  ئەو کێشانە نامێنێت، بەڵام ئێستا متمانەیەکی تەواو نییە لە نێوان هەردوولادا پێناچێت ئەو ڕێگایە بکرێتەوە، تا ئێشتاش هێزەکانی عێراق بەرامبەر هێزەکانی پێشمەرگە لەو ناوچانەدا وەستاون."
 
















زۆرترین بینراوەکان