ئەمریکا: له‌باره‌ی هه‌رێمه‌وه‌ ناتوانن فشار بخه‌ینه‌ سه‌ر به‌غدا


نەتەوە  |   09:56:19 2018-02-09  |   (1,740) جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، "فشار لە بەغدا ناکەن هەرێم لە کۆنفرانسی ئاوەدانکردنەوەی عێراقدا بەشداری پێبکات"، ئاشكراشی ده‌كات لەماوەی چەند ساڵی ڕابردووشدا، نزیکەی دوو ملیار دۆلاریان وەک هاوکاری مرۆیی داوەتە عێراق.
A+    A-

 

دوێنێ پێنج شه‌ممه‌ 8/2/2018 هێزەر ناورت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌وانیدا، لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی کۆنفرانسی ئاوەدانکردنەوەی عێراق، کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو سازبکرێت، وتی "فشار لە بەغدا ناکەم تاوەکو شاندی هەرێم بەشداری پێ بکات و لە دەسەڵاتی بەغدایە کە کێ بەشداری پێ دەکات و ڕێگە بە کێ دەدات".


ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بەپێی زانیارییەکانی دوو هەزار و ٣٠٠ ئەندامی کەرتە تایبەتەکان لە کۆنفرانسەکەدا بەشداری دەکەن، و تیایدا تاوتوێی ڕێگاکانی ئاسانکاری بۆ ئاوەدانکردنەوەی عێراق دەکەن.


هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، "ملیارێک و ٧٠٠ ملیۆن دۆلارمان بۆ هاوکاری مۆریی لە عێراق خەرجکردووە، هەروەها ١٩٠ ملیۆن دۆلار بۆ هەوڵەکانی سەقامگیریی، ١١٢ ملیۆن بۆ پاککردنەوەی ناوچە بۆمبڕێژکراوەکان".


وتیشی: جگە لە دابینکردنی پارە بۆ هاوکاری مرۆیی عێراق، سوپای ئەمریکا لەپێناو پارێزگاریکردن لە عێراقدا ژن و پیاوی ئازای لەدەستداوە و خوێنی ڕشتووە.
 
















زۆرترین بینراوەکان