عیراق.. بەهۆی تە‌قينە‌وە‌يە‌كەوە 10 كە‌س کوژران و برینداربوون


نەتەوە  |   21:35:09 2018-02-08  |   (288) جار خوێندراوەتەوە

سەنتەرى راگەياندنى ئەمنیى عیراق ئاشكرايكرد، تەقينەوەيەك لە پارێزگای ئەنبار 9 كەسى كردە قوربانى وێڕای مردنی خۆکوژەکە، لەناو قوربانييەكاندا، كارمەندانى هێزە ئەمنييەكانیش هەن.
A+    A-


سەنتەرى راگەياندنى ئەمنى لە راگەياندراوێكدا رایدەگەیەنێت: "تەقينەوەى ماتۆڕێكى بۆمبڕێژكراو كە خۆكوژێك لێیدەخوڕى 10 كەسى كردە قوربانى".

 

دەشڵێت "كردە تيرۆرستييەكە لە شەقامى 40 لەشارى رومادى ناوەندى پارێزگاى ئەنبار، كاروانێكى هێزە ئەمنییەکانی كردۆتە ئامانج، لەناو قوربانييەكاندا كارمەندێكى هێزە ئەمنييەكان دەستبەجێ گيانى لەدەستداوە".
















زۆرترین بینراوەکان