بۆ یەکەمجار دەرکەوت ئەم پیاوە باوکی هەزاڵ-ە


نەتەوە  |   18:22:46 2018-02-08  |   (1,184) جار خوێندراوەتەوە

کچە ئەکتەری بەناوبانگی تورکیا (ئەلینا بۆز) یەکێک لە پاڵەوانەکانی درامای "پارچەپارچەبوون" کە بە کارەکتەری هەزاڵ ناسراوە، لە پەیجی تایبەتی خۆیدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێنەی باوکی راستەقینەی  خۆیی بڵاوکردەوە کە بۆتە مایەی سەرسوڕمانی هەوادارەکانی بواری هونەرییەکەی.
A+    A-


هەزاڵ لە پەیجی تایبەتی خۆیدا وێنەی باوکە بولگارییەکەی بڵاوکردۆتەوەو ئەوەش بۆتە جێگەی سەرسورمانی ھەودارەکانی بەوەی کە زۆر لەیەکتر جیاوازن لە ڕووی روخسارەوە، جگە لەوەش دایکی ھەزاڵ یەکێکە لە ژنە شۆخ و سەرنجڕاکێشەکان کە ئەویش بە ڕەگەز روسیاییە.

 

ئەلینا بۆز لەساڵی 1998   لە مۆسکوی پایتەختی روسیا لە باوکێکی بولگاری و دایکێکی روسی لەدایک بووە ، دواتر بۆ کار چوونەتە تورکیاو لەوێ نیشتەجێ بوون.

 

ھەزاڵ سەرەتا بەشداریی لە چەندین ریکلامی بازرگانیدا کردووەو دواتر لە کاستینگی ھەڵبژاردنی ئەکتەرەکانی پارچەپارچەبوون-دا سەردەکەوێت و رۆڵەکە بەدەست دەهێنێت و لەوێوە بووە ئەکتەرێکی ناسراو لەسەر ئاستی تورکیاو دەرەوەی تورکیاش.
















زۆرترین بینراوەکان