خانمه‌ هونه‌رمه‌ندێكی ناسراوی كورد تووشی روداوی هاتوچۆ بوو


نەتەوە  |   12:47:44 2018-02-08  |   (1,944) جار خوێندراوەتەوە

کاردینا ھێمن، خانمە ئەکتەری کورد، ناسراو بە (کاردینای سپی)، لەکاتی گەڕانەوەی لە ھەولێرەوە بۆ سلێمانی، تووشی ڕووداوی ھاتوچۆ بوو.
A+    A-

 

لەم بارەیەوە ئه‌و خانمه‌ هونه‌رمه‌نده‌ هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكردۆته‌وه‌ و  ڕایگەیاندوه‌: "دوێنێ چوارشەممە لەکاتی گەڕانەوەمان لە ھەولێرەوە بۆ سلێمانی، لە ڕێگای دێگەڵە، تووشی ڕووداوی ھاتوچۆ بووین، پاشان ئێمەیان گەیاندە نەخۆشخانە، چارەسەری پێویستم بۆ ئەنجام درا و ئێستا تەندروستیم جێگیرە".


كاردینا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، "بەھۆی ڕووداوی ھاتوچۆوه‌کە، تەنیا قۆڵی ئازاری پێ گەیشتووە، دەشڵێت: "ئەمڕۆ تەندروستیم بەرەو باشتر ڕۆیشتووە".


جێی باسه‌ کاردینای سپی خەڵکی شاری سلێمانییە و تائێستا بەشداریی چەندین دراما و فیلمی سینەمایی کردووە و چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر له‌شاری ھەولێر خەڵاتی (باشترین ئەکتەری کچ)ی لە سێیەمین فێستیڤاڵی سینەمای دژە تیرۆر وەرگرت.


 
















زۆرترین بینراوەکان