بەغدا بڕە پارەیەکی ره‌وانه‌ی هه‌رێم كرد


نەتەوە  |   12:34:40 2018-02-08  |   (5,732) جار خوێندراوەتەوە

حکوومەتی عێراق بڕە پارەیەک بۆ جووتیارانی شاری دهۆک دەنێرێت و بڕیارە بەسەریاندا دابەش بکرێت.
A+    A-

 

له‌وباره‌شه‌وه‌ زیاد حوسێن، ئەندامی لێژنەی کشتوکاڵی پەرلەمانی کوردستان بەسایتی (باسنیوز)ی راگەیاندوه‌، رۆژی پێنجشەممە 8/2/2018 بڕی 39 ملیار دیناری جووتیارانی پارێزگای دهۆک گەیشتە دهۆک.


زیاد حوسێن رونیشیكرده‌وه‌، ئەو 39 ملیار دینارە بەشێکە قەرزی گەنمی ساڵانی 2016  و 2017ـی جووتیارانی پارێزگاکەیە، "ئێستا لە بانکی هەولێرە و هەر ئەمڕۆ دەنێردرێتە دهۆک".


ساڵانە جووتیارانی کوردستان گەنمەکانیان رادەستی سایلۆکان دەکەن، کە حکوومەتی عێراقی سەرپەرشتییان دەکات، به‌ڵام ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌، به‌غدا پارەی ئەو گەنمانە بۆ جووتیارەکان درەنگ دەنێرێت، بەشێوەیەک، ئێستا حکوومەتی عێراق پارەی چەند ساڵی پێشووی جووتیارانی کوردستانی نەداوە.
 
















زۆرترین بینراوەکان