چی بەسەر ژنان دێت، کاتێک لە جێگەیەکی دوور لە هاوسەرەکانیان دەنوون؟


نەتەوە  |   21:15:13 2018-02-07  |   (1,018) جار خوێندراوەتەوە

بە پێی توێژینەوەیەک کە لە زانکۆی رایرسونی شاری تۆرێنتۆی کەنەدا ئەنجامدراوە، شارەزایان بۆیان دەرکەوتووە کە نووستنی ژن و مێرد لەسەر جێگەی جیاواز، سوودی بۆ پەیوەندی نێوانیان و تەندروستیی گشتیان هەیە.
A+    A-


لەوبارەیەوە رۆژنامەی دەیلی مەیلی بریتانی ئەنجامی توێژینەوەیەکی بڵاوکردۆتەوە، کە بەپێی توێژینەوەکە رێژەی ئەو ژن و مێردانەی کە بەجیا دەنوون، لە نێوان 30 - 40% دایە، ئەم جیابوونەوەیەش سوودی بۆ پەیوەندیی نێوانیان هەیە نەک دوورخستنەوەیان.

 

بەگشتی زۆر کات ژن و پیاوەکان ئارەزووی پێکەوە نووستن دەکەن، بەڵام پشکنینە تیشکییەکانی مێشکی هاوسەرەکان ئەوەی نیشانداوە کە زۆرکات بەهۆی جووڵەو دەنگەوە، ژن و مێردەکان لەشەواندا خەبەریان دەبێتەوە.

 

توێژەران لەڕێگەی پشکنینی تیشکیی مێشکی هاوسەرەکانەوە، ئەوەیان بۆ دەرکەوتووە ئەو ژن و مێردانەی کە لەسەر یەک جێگەی نووستن دەنوون، ناتوانن خەوی قووڵیان لە شەودا هەبێت، بۆیە بۆ باشترکردنی خەویان و گەیشتن بە قوڵایی خەو، توێژەرەکان ئامۆژگاریی هاوسەرەکان دەکەن بۆئەوەی بەجیا بنوون.

 

هەروەک ئەوەشیان ئاشکرا کردووە کە بەجیا نووستنی ژن و مێرد، یەکێکە لە رێگە باشەکان بۆ باشترکردن و ئاساییکردنەوەی پەیوەندیی نێوان ژن و مێر، ئەوەش روونکراوەتەوە، چەندین ژن و مێر لەوەدا بوون لەیەکتر جیاببنەوە، بەڵام پاش ئەوەی لەجێگای جیاوازدا نوستوون، توانیویانە پەیوەندییان ئاسایی ببێتەوە.
















زۆرترین بینراوەکان