کچێکی هەرزەکار بەهۆی مۆبایلەکەیەوە لەگەرماودا دووچاری ئەم حاڵەتە بوو


نەتەوە  |   16:55:02 2018-02-07  |   (203) جار خوێندراوەتەوە

کچێکی تەمەن 12 ساڵانی خەڵکی روسیا بەهۆی ئەوەی مۆبایلەکەی لەکاتی خۆشتندا بردە گەرماوەوە تووشی حاڵەتێکی نەخوازراو بۆوە.
A+    A-


دایکی کچە لەبارەی چارەنووسی کچەکەیەوە بە رۆژنامەنوسانی راگەیاندووە، کاتی نانخواردنی ئێوارەبووە، کچەکەی چۆتە گەرماوەوە بۆ خۆ شتن و مۆبایلەکەشی لەگەڵ خۆیدا بردووە بۆ گوێگرتن لە گۆرانی. هەروەها دەڵێت: دوای تێپەڕینی چەند کاتژمێرێک هەر لەگەرماو نەهاتۆتە دەرەوەو وەڵامی نەدامەوە، منیش بە ناچاری پەیوەندییم بە بەشی فریاکەوتنەوە کرد.

 

ئەو ژنە روونیشیکردۆتەوە کە دوای پشکنین دەرکەوتووە کچەکەی بەهۆی لێدانی تەزووی کارەبایی  مۆبایلەکەیەوە گیانی لەدەستداوە.
















زۆرترین بینراوەکان