دەبێت چۆن هێلکە پێش بەکارهێنانی بشۆردرێتەوە؟


نەتەوە  |   16:42:17 2018-02-07  |   (440) جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەکی نوێ هۆشداریی دەدات لە شتنەوەی هێلکە لەپاش کڕینی و ئاماژە بەوە دەدات کە ئەوە دەبێتە هۆی لابردنی چینە پارێزەرەکەی سەری و رێگە بۆ بەکتریاو میکرۆب دەکاتەوە بچنە ناو هێلکەکەوە.
A+    A-


هەر بەگوێرەی توێژینەوەکە: "زۆربەی خەڵکی لە ترسی بەکتریای "سالمۆنێلا" هێلکە دەشۆنەوە کە لە رێی ریقنەی مریشکەوە دەچێتەوە ناو هێلکەکەوە".

 

بەڵام لەوبارەیەوە پسپۆران ئامۆژگاریی ئەوەمان دەکەن کە لەکاتی شتنەوەی هێلکەکەدا دڵنیا ببینەوە لەوەی پلەی گەرمی ئاوەکە لە هێلکەکە زیاتربێت و نابێت بۆ ماوەیەکی زۆر هێلکەکە لەبەر ئاو دابنێین و دەبێت هەر هێلکەیەک بە دەسەسڕێکی کلێنس وشک بکەینەوە.
















زۆرترین بینراوەکان