دوای چه‌ندین ساڵ نینا جه‌مال ده‌ركه‌وته‌وه‌


نەتەوە  |   10:57:35 2018-02-07  |   (756) جار خوێندراوەتەوە

خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی شۆخ و شه‌نگی كورد "نینا جه‌مال" له‌ نوێترین ده‌ركه‌وتنیدا وێنه‌یه‌كی  خۆی و دایكی بڵاوده‌كاته‌وه‌و ده‌بێته‌ جێی سه‌رنجی هه‌وادارانی.
A+    A-

 

نینا جه‌مال له‌  نوێترین ده‌ركه‌وتنێدا له‌ كاتی به‌شداری له‌ رێپێوانی پشتگیری له‌ كوردانی  شاری عه‌فرین، وێنه‌یه‌كی هاوبه‌شی خۆی و دایكی بڵاوكردۆته‌وه‌ و ئه‌ویش دوای چه‌ندین ساڵ له‌ نه‌بوونی كاری هونه‌ری نوێ.


ئه‌وانه‌ی وێنه‌كه‌ی نینا و دایكیان بینیووه‌، له‌و بڕوایه‌دان دایكی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی هه‌یه‌، به‌ڵام هاوشێوه‌ی كچه‌كه‌ی خاوه‌نی جوانییه‌ و جه‌ختله‌ شۆخ و شه‌نگی ده‌كه‌نه‌وه‌.


جێی باسه‌، نینا جه‌مال له‌ دایك بووی شاری سلێمانییه‌ و ئێستادا له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات ژیان به‌سه‌ر ده‌بات و خاوه‌نی یه‌ك ئه‌لبووم و چه‌ند كلیپێكه‌ و ماوه‌یه‌كه‌ هیچ به‌رهه‌مێكی نوێی هونه‌ری بڵاونه‌كردۆته‌وه‌.

















زۆرترین بینراوەکان