سوده‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی په‌تاته‌ 


نەتەوە  |   23:13:48 2018-02-05  |   (824) جار خوێندراوەتەوە

پەتاتە دەوڵەمەندە بە چەندین ڤیتامینی گرنگ، به‌ڵام ره‌نگه‌ نه‌تزانیبێت بۆ چه‌ند بوارێكی جوانكاریش ده‌توانیت سودی لێوه‌ربگریت.
A+    A-

 

پەتاتە دەبێتەهۆی تووندکردنەوەی پێست و دواخستنی نیشانەکانی هه‌ڵكشانی تەمەن و سپیکردنەوەی پێست و پاکردنەوەی لە پەڵە و زیپکە، هەروەها سوودێکی زۆری بۆ قژ هەیە، ئەمەیش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو نیشاستەیەی کە لە پەتاتەدا هەیە.


پەتاتە بۆ ئەم چارەسەرە جوانکاریانە بەکاربهێنە:


هەڵوەرینی قژ: 


ماوەی ٢٠ خوولەک ئاوی پەتاتە لە قژ و بێخی سەرتیبدە، دەیپارێزێت لە ڕوتانەوە و بەهێز و درێژی دەکاتەوە.


چارەسەرکردنی پەڵەی سەر پێست:


 ئاوی پەتاتە باشترین چارەسەرە بۆ چارەسەرکردنی پەڵەی سەر پێست، دەبێتەهۆی ڕێکخستنەوەی میلالین ی ناو پێست کە بەرپرسە لە دەرکەوتنی ئەو پەڵانە.


دواخستنی نیشانەکانی پیری: 


تێکەڵکردنی ئاوی پەتاتە لەگەڵ ئاوی لیمۆ بەشێوەیەکی یەکسان لەگەڵ یەک کەوچک زەیتی زەیتون، بەکارهێنانی بۆسەر ڕوخسار ماوەی ٣٠ خوولەک پێست دەپارێزێت لە دەرکەوتنی چرچولۆچی.
 
















زۆرترین بینراوەکان