ڕوونکردنەوە لەبارەی پێکدادانی تەنێکی گەردوونی و زەوی دەدرێت


نەتەوە  |   12:12:25 2018-02-03  |   (243) جار خوێندراوەتەوە

دوای بڵاو بوونەوەی دەنگۆی خۆکێشانی تەنێکی ئاسمانی بە زەوی، پسپۆڕێکی فەلەکناسی روونکردنەوە دەدات.
A+    A-

 

دکتۆر ئەشرەف تادرەس، سەرۆکی بەشی فەلەکناسی لە پەیمانگای نەتەوەیی بۆ لێکۆڵینەوە فەلەکی و جیۆفیزیکییەکانی میسڕ، بڵاوی کردەوە، قەبارەی ئەو تەنە ئاسمانییەی کە لە دەنگۆکەدا ئاماژەی پێدەکرێت، ھێندەی تاوەری (بورج ئەلعەرەب) لە شاری (دوبەی) دەبێت و بە خێرایی 35 کیلۆمەتر لە چرکەیەک، لەسەر رێڕەوی خۆی دەسووڕێتەوە.

 

ئەشرەف تادرەس ھەروەھا ڕوونی کردووەتەوە کە ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەکەن، ”تەنە ئاسمانییەکە لە رۆژی یەکشەممە 4/2/2018 خۆی بە زەویدا دەکێشێت“ راست نین، چونکە ئەو تەنە چوار ملیۆن کیلۆمەتر لە نزیکترین خاڵی زەوی، دوورە و چەندان هێندەی دووریی نێوان مانگ و زەوی، دووری لە نێوان ئەو تەنە و زەویدا هەیە.

 

دەنگۆی پێکدادانی نێوان زەوی و تەنە ئاسمانییەکان، بە شێوەیەکی بەربڵاو هەیە و ساڵانە و مانگانە هەر جارەی بە جۆرێک ئەو چیرۆکە دەهۆنرێتەوە، بەهێزترین دەنگۆی ئەو پێکدادانەش، ئەوەبوو کە گوایە لە رۆژژمێری یەکێک لە هۆزە کۆنەکانی نیشتەجێی ئەمریکای ناوەڕاست، ڕۆژی 31/12/2012 بۆ کۆتایی دونیا دانرابوو، ئەم دەنگۆیە بە ڕادەیەک بڵاو بووەوە کە فیلمێکی سینەماییشی بە ناوی(2012) لەبارەوە دەرهێنرا.
















زۆرترین بینراوەکان