تۆتنھام بەمەرج ھاری کین دەفرۆشێت


نەتەوە  |   18:16:17 2018-02-02  |   (315) جار خوێندراوەتەوە

یانەی تۆتنھام بە مەرج ئامادەیە ھاری کین بە یانەی ریاڵ مەدرید بفرۆشێت و لەڕیی پێگەیەکی ئەلەکترۆنیی وەرزشییشەوە مەرجەکە ئاشکرا دەکرێت.
A+    A-


پێگەی "مۆندۆدیپۆرتیڤۆ" بڵاویکردۆتەوە کە یانەی تۆتنھام و دانێل لیفی سەرۆکی یانەکە بە مەرجێک ئامادەن ھاری کین بە یانەی ریاڵ مەدرید بفرۆشن کاتێک گفتوگۆی نێوان سەرۆکی ھەردوو یانەکە بەڕێوەبچێت، واتا دەبێت راستەوخۆ لیفی و پێرێز لەسەر کڕین و گواستنەوەی ئەو یاریزانە گفتوگۆ بکەن نەک تەنها یانەی ریاڵ و یاریزانەکە.

 

هەروەک ئاماژەش بەوە دراوە  کە نابێت ریاڵ وا لەو یاریزانە بکات مان بگرێت و کێشە لەگەڵ تیپەکەیدا دروست بکات، وەک چۆن پێشتر لۆکا مۆدریچ دروستیکردبوو.

 

پێشتر کاتێک ریاڵ مەدرید داوای مۆدریچی کردو یانەی تۆتنھام بە فرۆشتنی ئەو یاریزانە رازی نەبوو، ئیتر مۆدریچ بڕیاریدا مان بگرێت و راھێنان لەگەڵ تیپەکەیدا نەکات، بۆیە تۆتنھام لەوە دەترسێت کین-یش ھەمان رەفتار دووبارە بکاتەوە.

 

 یانەی تۆتنھام لەوبارەیەوە دەڵێت: ئەگەر ھەردوو سەرۆک گەیشتنە رێککەوتن، ئەوا کارەکە کۆتایی دێت، ئەگەریش نا، ئەوا نابێت یانەی ریاڵ مەدرید وا لە کین بکات بڕیاری مانگرتن بدات.
















زۆرترین بینراوەکان