ئینستاگرام گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره‌ ده‌كات


نەتەوە  |   11:12:50 2018-02-02  |   (250) جار خوێندراوەتەوە

نه‌ته‌وه‌ "راپۆرته‌ هه‌واڵییه‌كان ئاشكرایده‌كه‌ن، تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام به‌نیازی هه‌نگاوێكی نوێیه‌، كه‌ ده‌كرێت به‌پێی ڕێژەكه‌ی به‌كارهێنه‌رانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بگۆڕێت.
A+    A-

 

به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، پڕۆگرامه‌ وێنه‌ییه‌ به‌ناوبانگه‌كه‌ له‌ ڕێگه‌ی ئه‌نجامدانی هه‌نگاوێكی نێوه‌ ئه‌په‌كه‌ ده‌گۆڕێت بۆ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌یوه‌ندی به‌ ته‌واوه‌تی.


كۆمپانیا فه‌یسبووكی خاوه‌نی ئینستاگرام ئاشكرایكردووه‌، ده‌یه‌وێت له‌ڕێگه‌ی زیادكردنی په‌یوه‌ندی ڤیدیۆیی و چه‌ند گۆڕانكارییه‌كه‌ی دیكه‌وه‌، ئینستاگرام وه‌ك تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌یوه‌ندی وه‌ك فه‌یسبووك و تویته‌ری لێبێت و به‌كارهێنه‌ران له‌ ڕێگه‌یه‌وه‌ نه‌ك ته‌نیا وێنه‌ و ڤیدیۆ بڵاوبكه‌نه‌وه‌ چه‌ندین كاری تری پێبكه‌ن.
 
















زۆرترین بینراوەکان