هه‌رێم له‌سه‌ر راگرتنی پەیوەندیی هێڵه‌كانی مۆبایل و نۆڕماڵ روونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە


نەتەوە  |   20:37:40 2018-02-01  |   (330) جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی ده‌سته‌ی‌ راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ عیراق فه‌رمانی به ‌كۆمپانیاكانی‌ مۆبایل کردووە مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هێڵه‌ نورماڵه‌كانی‌ هه‌رێم‌دا نه‌كه‌نو هەرێم روونکردنەوە دەدات و بڕیارەکە بە نادەستووریی وەسف دەکات.
A+    A-


لەوبارەیەوە كاروان ره‌زا، به‌ڕێوه‌به‌ری‌ گشتیی‌ پۆسته‌ و گه‌یاندن له‌ وه‌زاره‌تی‌ گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان به تۆڕی هەواڵی سلێمانی-ی راگه‌یاندووە: ده‌سته‌ی‌ راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی‌ عیراق به‌ پاساوی‌ ئه‌وه‌ی‌ هێڵه‌كانی‌ نورماڵی‌ هه‌رێم مۆڵه‌تیان له ‌ده‌سته‌كه‌یانه‌وه‌ وه‌رنه‌گرتووه‌، فه‌رمانی‌ به‌و سێ كۆمپانیایه‌ی بواری په‌یوه‌ندیی كردووه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ هێڵی نوڕماڵدا رابگرن.

 

دەشڵێت: "ئه‌و فه‌رمانه‌ی‌ به‌غدا هه‌ڵه‌یه‌كی‌ زۆر گه‌وره‌و نا ده‌ستورییه‌، كه‌ ئاراسته‌ی‌ كۆڕه‌ك و ئاسیا و زه‌ینی‌ كردووه‌، چونكه‌ پێدانی‌ مۆڵه‌ت به‌ هیڵه‌كانی‌ نۆرماڵ، له‌ ده‌سه‌ڵاتی‌ ده‌سته‌ی‌ راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی عیراقدا نییه‌".

 

جەختی لەسەر ئەوەش کردۆتەوە کە هیڵه‌كانی‌ نورماڵ بریتین له‌ سیستمی‌ به‌دالاتی‌ هه‌موو عیراق و به‌هیچ شێوه‌یه‌كیش له‌ یاسای‌ 2004ی‌ ده‌سته‌ی‌ راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیدا ئاماژه‌ به‌وه‌ نه‌كراوه‌ كه‌ هێله‌كانی‌ نۆڕماڵی‌ هه‌رێم له‌ده‌سەڵاتی‌ ده‌سته‌كه‌ی عیراقدا بێت.

 

نیگەرانی خۆشی لەوە دەربڕیووە کە ئه‌و سێ كۆمپانیایه‌ پابه‌ندی‌ ئه‌و نوسراوه‌ بوون، به‌بێ ئه‌وه‌ی‌ هیچ به‌داوداچوونێك بۆ ئه‌و فهر‌مانه‌ بكه‌ن و پرسیاری‌ ئه‌وه‌ بكه‌ن كه‌ ئایا بۆ فه‌رمانیان پێ نه‌كراوه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ فیكسه‌كانی‌ دیكه‌ی‌ عیراقدا بپچڕێنن.
















زۆرترین بینراوەکان