ڤیدیۆ: راستەوخۆ دیاردەی مانگی شینی زەبەلاح ببینە


نەتەوە  |   20:39:31 2018-01-31  |   (168) جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی لەچەند رۆژی رابردوودا ئاژانسی ناسای ئەمریکایی ئاشکرایکرد کە رۆژی  2018/1/31 واتە ئەمڕۆ مانگ بەشێوەیەکی دەگمەن دەردەکەوێت، لەدیاردەیەکدا کە بۆ یەکەمینجارە لە ماوەی 150 ساڵی رابردوودا  بەوجۆرە ببینرێت، ئێستا راستەوخۆ ئاژانسەکە ئەو دیاردەیە پەخش دەکات.
A+    A-


جێی ئاماژەیە دیاردەی "مانگی شینی زەبەلاح" لە ئاسماندا بەجۆرێک روودەدات کە تێیدا مانگ بەڕەنگی سووری تۆخ دەردەکەوێت کە بەڕەنگی خوێن دەناسرێت.

 

ھاوکات ئاژانسی ناسا ئەوەشی خستۆتەروو کە لەو شەوەدا سێ دیاردە پێکەوە روودەدەن، یەکەمیان مانگی شینە، ئەویش بریتییە لە روودانی دووجار مانگی تەواو لە ھەمان مانگدا، مانگێکی سوپەر واتە مانگەکە 30% گەورەتر دەبێت و 14% رووناکتر دەردەکەوێت لەباری ئاسایی خۆی. هەروەها لەگەڵ رووداوی مانگ گیراندا، کە پێشی دەوترێت مانگی خوێنی.
















زۆرترین بینراوەکان