پێکراوەکانی ریاڵ دەگەڕێنەوە مەیدان


نەتەوە  |   19:11:47 2018-01-31  |   (351) جار خوێندراوەتەوە

ئیسکۆ ئاراکۆنی ئیسپانی و ئەستێرەی ھێڵی ناوەڕاستی یانەی ریاڵ مەدرید لە پێکانەکەی چاکبۆتەوەو ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ ھاوڕێکانیدا بەشداریی راھێنانە بەکۆمەڵەکانی کرد.
A+    A-


رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی لە هەواڵێکیدا ئەوەی ئاشکراکرد کە ئیسکۆ لە پێکانەکەی چاکبۆتەوەو بەشێوەیەکی ئاسایی راھێنانە بەکۆمەڵەکانی لەگەڵ یاریزاناندا دەستپێکردۆتەوە، بەڵام ئەوەی بۆتە جێگای سەرسوڕمان ئەوەیە کریستیانۆ رۆناڵدۆ لەو راھێنانەدا نەبینراوە.

 

ئەمڕۆ چوارشەممە یاریزانەکانی ریاڵ مەدرید بەمەبەستی خۆئامادەکردن بۆ رکابەرییەکانی خولی ئیسپانیاو رووبەڕووبوونەوەی یانەی لیڤانتی بۆ یارییەکانی ھەفتەی 22ی خولەکە راھێنانی بەکۆمەڵیان ئەنجامداوەو ئامادەکاریی تەواو بۆ وەرگرتنی ئەو سێ خاڵە دەکەن.

 

جگە لە ئیسکۆ ھەریەکە لە سێرجیۆ رامۆسی کاپیتان و بەرگریکاری یانەکە ھاوشان لەگەڵ رافائیل ڤارانی فەرەنسی بەشی یەکەمی راھێنانەکانیان ئەنجامداوەو لە پێکانەکانیان چاکبوونەتەوە.

 

ھەمان سەرچاوە ئاماژەشی بەوە داوە کە ھەریەکە لە کریستیانۆ رۆناڵدۆی ئەستێرەی یەکەمی یانەکەو خیسۆس فایخۆ و دانی سیبایۆس لە ھۆڵی داخراودا راھێنانیان کردووەو گومان لە بەشداریکردنیان دەکرێت بۆ یاریی داھاتوو.

 

یانەی ریاڵ مەدرید بە کۆکردنەوەی ٣٨ خاڵ لەپلەی چوارەمی ریزبەندیی لالیگادایەو بە جیاوازیی ١٩ خاڵ لەدوای یانەی بەرشلۆنەی پێشەنگ و رکابەریەوەیەتی.
















زۆرترین بینراوەکان