تایبەتمەندییەکی نوێ به‌ ئینستاگرام زیاد كرا


نەتەوە  |   12:38:28 2018-01-31  |   (155) جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی "ئینستاگرام"، تایبەتمەندییەکی نوێیان بۆ تۆڕەکەیان زیاد کرد، کە بارزگان و کۆمپانیاکان زیاتر لەو تایبەتمەندییە سوودمەند دەبن.
A+    A-

 

میدیا تەکنۆلۆژییە جیھانییەکان بڵاویان کردووەتەوە، کە ڕۆژی سێشەممە 30/1/2018، بەرپرسانی ئینستاگرام، تایبەتمەندیی (schedule)یان بۆ تۆڕەکەیان زیاد کردووە، کە تێیدا ھەژماری بازرگان و کۆمپانیاکان لەو تایبەتمەندییە سوودمەند دەبن.


 تایبەتمەندیی (schedule) به‌وشێوه‌یه‌یه‌، كه‌ ئەگەر بتەوێت دوای کاتژمێرێک پۆستێک بکەی لە ئینستاگرام، لە ڕێگەی ئەو تایبەتمەندییەوە پۆستەکە تەوقیت دەکەیت و بە ئارەزووی خۆت کاتێک دادەنێیت، ئەگەر لەسەر ئینستاگرامیش نەبیت، بەشێوەیەکی خۆکاری (ئۆتۆماتیکی) پۆستەکەت بڵاو دەکرێتەوە، ئه‌و تایبه‌تمه‌ندیه‌ پێشتر بۆ به‌كارهێنه‌رانی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك به‌رده‌ست كراوه‌.


جێی باسه‌، تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام لە ساڵی 2010دا کارا کرا، ئێستا بەکارھێنەرێکی زۆری لە سەرانسەری جیھاندا ھەیە، کۆمپانیای (فەیسبووک)ی ئەمریکی خاوەنیەتی.
 
















زۆرترین بینراوەکان