چی ڕوودەدات ئەگەر پیاوان لەکاتی منداڵبووندا دەستی ژنەکانیان بگرن؟


نەتەوە  |   21:16:03 2018-01-30  |   (1,177) جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی زانستی ئەمریکی دەستگرتنی هاوسەران، کاریگەریی ئەفسووناویی هەیە بۆ هەست دەڕبڕین و گۆڕینەوەی هەست و سۆزەکان لەنێوان هەردوولادا.
A+    A-


بەشێوەیەکی گشتی دەستگرتنی هاوسەران کاریگەریی جەستەیی و دەروونی زۆری هەیە و دەبێتە هۆی توندوتۆڵکردنی پەیوەندیی و گەیاندنی ئەو هەست و سۆزەی وشەکان ناتوانن بیڵێن.

 

توێژینەوەکە کە لەزانکۆی کلورادو لەسەر 23 جووت هاوسەر تاقیکراوەتەوە کە چاوەڕوانی لەدایکبوونی منداڵەکانیان بوون و پەیوەندییەکی پتەو و سۆزداری باش لە نێوانیاندا هەبووە و تەمەنیان لە نێوان 23 بۆ 32 ساڵ بووە، ئەنجامی توێژینەوەکە دەریخستووە ئەگەر پیاوان دەستی ژنەکانیان بگرن لەکاتی منداڵبووندا، بەشێوەیەکی بەرچاوو چاوەڕوان نەکراو لە ترس و دڵەڕاوکێ و ئازارەکەیان کەم دەبێتەوە.

 

هەر بەپێی توێژینەوەکە ئەوەش ئاشکرا بووە کە ئامادەبوونی پیاو لەهۆڵی منداڵبوونداو نزیکبوونی لە هاوسەرەکەی، پرۆسەی منداڵبوونی خانمان ئاسان و خێراتر دەکات بەراورد بەو خانمانەی کە هاوسەرەکانیان لەگەڵیاندا ئامادەنین.
















زۆرترین بینراوەکان