گۆگڵ ئەم خزمە‌تگوزارییە‌ نوێیە بەردەست دەکات


نەتەوە  |   20:56:24 2018-01-30  |   (316) جار خوێندراوەتەوە

راپۆرتە رۆژنامەوانییەكان ئاشكرای دەکەن كە كۆمپانیای بەناوبانگی گوگڵ خزمەتگوزارییەكی نوێ پێشكەش بە بەكارهێنەرانی دەکات كە سەرجەمیان دەتوانن سوودی لێ ببینن.
A+    A-


بەگوێرەی ئەو راپۆرتانە تایبەتمەندییە نوێیەکەش بریتییە لە ئامڕازێكی نوێ بۆ دەستنیشانكردنی خێرایی ئینتەرنێتی ئەو هێڵەی كە پەیوەندیی پێوە هەیە.

 

گوگڵ ناوی ئەو تایبەتمەندییە نوێیەی ناوە (گوگڵ فایبەر) كە یارمەتیی بەكارهێنەرەكە دەدات تا دڵنیا ببێتەوە لەوەی كە ئایا بەڕاستی پەیوەندیی بە هێڵی ئینتەرنێتەكەوە هەیەو دڵنیاش ببێتەوە لەوەی ئەو ئینتەرنێتەی هەیەتی و تایبەتە بەخۆی لەرووی سکوێرێتییەوە پارێزراوە یاخود نا.

 

ئەو كۆمپانیا ئەمریكییە ئاماژەشی بەوە داوە كە ئەو خزمەتگوزارییە  ئێستا لە چەندین ناوچەی جیهان بەردەستە، بەڵام چەند ناوچەیەك بەهۆكاری ئەمنی ئەم خزمەتگوزارییەیان بەردەست نەكردووە.
















زۆرترین بینراوەکان