ئیکاردی ماڵئاوایی دەکات


نەتەوە  |   19:00:05 2018-01-30  |   (139) جار خوێندراوەتەوە

لەنوێترین هەواڵدا وا بڵاوکراوەتەوە کە ماوریۆ ئیکاردی ھێرشبەر لە یانەی ئینتەرمیلان نامەی ماڵئاوایی نووسیووەو ئەوەش نیگەرانیی زۆری لای ئیدارەی یانەکە دروستکردووە.
A+    A-

 

لەوبارەیەوە رۆژنامەی (کۆرێری دیلۆ سپۆرت) لەژمارەی ئەمڕۆ سێشەممە رێکەوتی 2018/1/30 دا بڵاویکردۆتەوە کە ماوریۆ ئیکاردی ھێرشبەرە ئەرجەنتینیەکەی یانەی ئینتەرمیلان لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئنستاگرام نامەی ماڵئاوایی نووسیووە.

 

ئیکاردی پەیامەکەی وەک ماڵئاوایی و کۆتایی یاریکردنی بۆ یانەی ئینتەر بڵاوکردۆتەوە کە ئەوەش نیگەرانیی زۆری لای ئیدارەی یانەکە دروستکردووە و پێشبنی ئەوەش دەکریت کە ئەو یاریزانە پەیوەندیی بکات بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە.

 

هەرچەندە نە رۆژنامەکەو نە ئیکاردی و نە یانەی ریاڵیش هیچ ئامامژەیەکیان بە پێشهاتێکی لەو شێوەیە نەداوە، تەنها وەک پێشبینیی چاودێرانی وەرزشی باس لەو حاڵەتە دەکرێت.
















زۆرترین بینراوەکان