هونەرمەندێک، رۆناڵدۆ رازیدەکات کە وازبهێنێت


نەتەوە  |   18:06:39 2018-01-30  |   (354) جار خوێندراوەتەوە

کچێک لە رێی نامەی ماسنجەرەوە لەلایەن کریستیانۆ رۆناڵدۆوە بێزاردەکرێت و گێچەڵی پێدەکرێت و کچەکەش بە ناچاریی پەنای بردۆتە بەر دەستگیرانەکەی تا لەو یاریزانە ناودارە بیپارێزێت.
A+    A-


رۆژنامەی "زە سەن"ی بەریتانی بڵاویکردۆتەوە کە ماوەیەکی زۆرە کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە رێی مەسنجەرو تۆرە کۆمەڵایەتییەکانەوە بەردەوام مەسج و پەیام بۆ رھیان سجدین دەنێرێت و داوای لێدەکات بیبینێت.

 

 پەیامە زۆرەکانی کریستیانۆ بۆ ئەو کچە تەواو نیگەران و بێزاری کردووەو چەندین جار بەرۆناڵدۆی راگەیاندووە کە چیتر نامەی بۆ نەنێرێت، بەڵام ئەو بەردەوام بووە تا بەناچاری بەدەستگیرانەکەی وتووە کە رۆناڵدۆ وازی لێ ناھێنێت و دەستگیرانەکەشی ئەکتەری بەناوبانگ ئۆلیڤەر میلۆرە.

 

 دوای ئەوەی ئۆلیڤەر داوا لە رۆناڵدۆ دەکات کە وازی لێبهێنێت، ئیتر رۆناڵدۆ سەرجەم پەیام و مەسجەکانی دەسڕێتەوە کە بۆ رھیانی ناردبوو.

 
















زۆرترین بینراوەکان