یەكەمین پێشبركێی یارییە ئەلیكترۆنییەكان لەشاری هەولێر دەستی پێكرد


نەتەوە  |   12:41:13 2018-01-30  |   (265) جار خوێندراوەتەوە

لە شاری هەولێر و بەبەشداری باشترین گەیمەرەكان، یەكەمین پێشبركێی یارییە ئەلیكترۆنییەكان دەستی پێكرد.
A+    A-

 

له‌وباره‌یه‌وه‌ رێكان عەزیز، سەرپەرشتیاری یەكەمین پێشبركێی یارییە ئەلیكترۆنییەكان بە "نەتەوە"ی راگەیاند، "دڵخۆشین بەوەی توانیمان ببینە خاوەنی یەكەمین پێشبركێی یارییە ئەلیكترۆنییەكان لەشاری هەولێر و باشترین گەیمەرەكان دیاری بكەین".


ناوبراو وتیشی: "بەشی یارییە ئەلیكترۆنییەكان لە پەیجی رێكان عەزیز بریاریدا لەقۆناغی یەكەم پێشبركێیەك بۆ هەردوو یاری (pes 2017 & fifa 2017) بكاتەوە و بەشێوەی خول یارییەكان ئەنجامبدرێت، لەسەرەتادا نزیكەی (610) كەس ناوی خۆی تۆماركرد، بەڵام بەشێوەی پاڵاوتن تەنها (151) كەس ناویان لە لیستی كۆتایی تۆماركرا".


رونیشیكرده‌وه‌، "چەند كۆمپانیایەك ئامادەیی خۆیان دەربریوە بۆ هاوكاریكردنی پرۆژەكە و لە گفتوگۆی كۆتاییداین بۆ دابینكردنی خەڵاتەكان".


سەرپەرشتیاری پرۆژەكە ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌ڕوو، "لەپلانماندا هەیە لە قۆناغی دووەم بچینە شارەكانی دیكەی كوردستان و دواتر پاڵەوانی شارەكان لە خولێكدا كۆ دەكەینەوە بۆ ئەوەی پاڵەوانی كوردستان دیاری بكەین".


لەكۆتاییدا رێكان عەزیز وتیشی: "كار دەكەین بۆ ئەوەی پاڵەوانی كوردستان لە یەكێك لە پێشبركێیە نێودەوڵەتییەكانی یارییە ئەلیكترۆنییەكان بەشداری پێبكەین بۆ ئەوەی بتوانین لەژێر ناوی كوردستان بەشداری كێبركێیەكان بكەین".


 
















زۆرترین بینراوەکان